کۆیله کیه؟


✍ #میعاد سنە

کۆیلە بە کەسێک دەڵێن کە نەتوانێ ژیانی رۆژانەی خۆی بە دەستی خۆی کۆنترۆڵ بکا.
کۆیلە بە بڕیاری خاوەنەکەی بیر دەکاتەوەو مافی ئەوەی نییە کە بە هیچ شێوەیەک دەنگ هەڵێنێ وەجواب بێ.
کەسانی دیکە و باڵادەست لە جیاتی کۆیلە بڕیار دەدەن، بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگای کۆیلە پێویستە بە دوای تاکی کۆیلەی ئەو کۆمەڵگایەدا بگەڕێی.
دەسەڵات لە وەها بارودۆخێکدا لە دەوری دوو بابەت دەسوڕێتەوە( هۆیەکان زۆرن بۆ دەسەڵات ) هێز بۆ سەرکوت کردن، یاسای دڵخوازی دەسەڵات بۆ جێ بەجێ کردنی سەرکوتی دژبەران، بۆ پەرەپێدانی بە کۆیلە کردنی هەر کۆمەڵگایەک لە سەراسەری مێژوودا بەرژەوەندی سەرکردە یا بنەماڵە یا تاقمێک رۆڵی یەکەمی بینیوە.

لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بۆ ئەوەی تاکی کورد بێ دەنگ بێ رێبازی جۆراوجۆر تاقی کراوەتەوە، حیزبە کوردیەکان بۆ پەرەپێدانی ئەو کوێرە ڕێیە زۆرجار پەنایان بۆ دوژمنی کورد بردووە تا بگەنە ئامانجی(بەرژەوەندی) خۆیان، ئەو فەکتەرانەی کە رێگایان خۆش کردووە کە دیکتاتۆڕی خۆماڵی دەست بەسەر گیان و سەروەت و سامانی خەڵکدا بگرێ زۆرن.
نەبونی هوشیاری نەتەوەیی لەم بوارەدا قۆناخی یەکەمە، باس ئەو ئاستە لە ناوخۆی وڵات بابەتێکی دیکەیە و لە دەرەوەی وڵات کە کوردی زۆری لێ دەژی لاپەڕەیەکی دیکەیە.

ئامرازی پێشکەوتن رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە رووناکبیر و نوسەر و دیرۆکناسی ئێمەش بە شێوەی پێویست کەڵکی لێ وەرناگرن.
لە هەندەران بیروڕادەربڕین ئازادە، لەژێر کاریگەری ئەو پێواژۆیەدا کە ئێمەی لێین کەسانی گوێ لەمست کۆیلە پەیدا دەبن و دەفەرموون : نابێ رەخنە لە سەرکردەی حیزبەکان بگرین چون ئەوانە پیاوی مەزنی ئێمەن، دوژمن بەو رەخنانە خۆشحاڵ دەبێ.

مێژووی نەتەوەی کورد پڕەلە رەمزو ڕاز، تژی لە نامۆیی و خۆ شاردنەوە لە راستیەکان، کێ بەرپرسە لەو هەمووە نەزانەم کارییە و لە تەواوی بێبەختیەکان؟
خۆ ناکرێ خەتای هەموو شکستەکان بخەینە سەر ملی داگیرکار، ئەوەی کە بۆئێمە پێویستە جێگای شانازی بێ، نەتەوەی مەزنی کوردەوخوێنی ئەو شەهیدانەن کە بە دڵێکی پاک گیانی خۆیان بەخت کردووە.

ئەوەی کە دەبێ رەخنەی توندی لێ بگیرێ حیزب و سەرکردەی حیزبە، دیرۆکناس و نوسەر و شاعیر و رووناکبیری کۆمەڵگایە کە نەیانتوانیوە بە شێوەکی کورد خوازانە و سەردەمیانی، مێژوومان بپارێزن بۆ داهاتوان بیکەنە رێبازێکی راستەقینە