تۆڕی گروپە ئەنارکیست و دژە دەسەڵاتخوازەکان کاری هاوپشتی لە سەرانسەری جیهان بە ئەنجام دەگەیێنن . لە هاوینی ٢٠١٣ەوە ئەندامانی چەندین گروپی خاچی ڕەشی ئەنارکیست باسیان لە پێویستی ناساندنی ڕۆژێکی جهانی بۆ زیندانیانی ئەنارکیست کرد. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێشتر بەروارەکانی ڕۆژی مافی زیندانییە سیاسییەکان یان ڕۆژی دادپەروەری زیندانەکان دانراون، بە گرنگمان زانی کە جەخت لەسەر چیرۆکی هاوڕێکانمان بکەینەوە.
زۆرێک لە ئەنارکیستە زیندانییەکان هەرگیز لەلایەن ڕێکخراوە فەرمیەکانی مافی مرۆڤەوە وەک ‘زیندانی سیاسی’ دانیان پێدا نانرێت، چونکە ئەمان هەستی دادپەروەری کۆمەڵایەتییان بە توندی سنووردارە بە یاساکانی سیستەمی سەرمایەداری کە بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەت و ڕێگریکردن لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی داڕێژراون. لە هەمان کاتدا، تەنانەت لەناو پێکهاتە تاکەکەسییەکانماندا زۆربە دەگمەن لەسەر ئەو سەرکوتکردنەی کە لە وڵاتانی دیکەدا هەیە ئاگادار دەبین، هەربۆیە هیچ لەو ناسناو و ئەو کەیسانە ناخرێنە ڕوو کە زۆرێک لە هەڤاڵانمان بە هۆیەوە زیندانی کراون.
بۆیە داواتان لێدەکەین لە “هەفتەی هاوپشتی لەگەڵ زیندانیانی ئەنارکیست”دا هاوڕیزیتان بێت.
لە بەرامبەر کۆمەڵگەی زیندان، بەرەو پەیوەندی وێستان لە دەرەوەی زیندان واقیعی سەختی نامۆبوون و دابڕان ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. دیوارێک، پەرژینێک، تاوەرەکانی پاسەوانی، کامێرای چاودێری، سندوقی کۆنکرێتی و قەفەزی پۆڵا بە ئامانجی جیاکردنەوەی تۆمەتبار و “تاوانبار” لە باقی کۆمەڵگا، چەمکەکانی چاکسازی و تەوبەکردن کە لە ئایدۆلۆژیای دەوڵەتەکانەوە بنیات نراون، بە مەبەستی پاراستن و چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان، چەسپاندنی دەسەڵاتگەڕەکان بە ناسنامەی نەتەوەیی جێگیر و سزادانی هەر شتێک کە بکەوێتە دەرەوەی چەمکەکانی یاسایی و پێشکەوتن و ئەخلاق و بەهاکانی سەرمایەداری.
مەسەلەکە ئەوەیە، کاتێک لە دەرەوەی دیوارەکانی زیندانەکە وەستاوین تێدەگەین کە ئەوە بینایەکە بەرجەستەیە . دیوارێکە، کۆنکرێتە، ماددییە. ئەوانەی کە بە کارکردن دەیهێڵنەوە بوونەوەرێکی زیندوون… بەڵێ زیندانەکان گۆشەگیرمان دەکەن، بەڵام هەر ئەوەندەی ئێمە ڕێگەیان پێدەدەین و قبوڵیان دەکەین، گۆشەگیرمان دەکەن .
دیوارەکان چەسپاو و هەمیشەیی دەبن بۆ ئەوانەی لە دەرەوەن تا کاتێک ئەو دابڕانەمان لەبیر کرد و قبوڵمان کرد کە دەیسەپێنن. بڵام ئەوانەی لە ناوەوەی سندوقەکاندان ناتوانن لە بیری بکەن، وەک چۆن ڕۆژانە ڕووبەڕووی واقیعی سەختی ژیان دەبنەوە لە ناوەوە. تا دەوڵەتەکان هەبن، زیندانەکان دەمێننەوە، خۆمان لەناو دیوارەکانیاندا دەبینینەوە.
ئەم هاوپشتییە لە درێژەی یادەوەری و بیرەوەرییەکاندایە بۆ ئەوەی بتوانین درێژە بە خەبات و ژیانی هەڤاڵانمان بدەین کە پێش ئێمە ڕۆیشتوون. ئێمە بیر و کردەی ئەو کەسانە لە ئەستۆ دەگرین کە بە قەفەس و کۆنکرێت لێمان دابڕاون، بۆ دروستکردنی بەردەوامی و پەیوەندی لە کردەوە بێکۆتاکانی “بەرخۆدان”دا کە مەبەست لێی بنیاتنانی ژیان و گەڕان بەدوای ئازادیدایە. زیندانەکان و ئەو بەرخۆدانەی کە لەناو دیوارەکانیاندا ڕوودەدەن، بەشدارییەکی بەردەوامن لە یادەوەریی بەکۆمەڵیی خۆڕاگریدا، جا چ لە قووڵایی دیکتاتۆرییە تۆتالیتارییەکاندا بێت یان لە دڵی “سۆسیال دیموکراسی”دا کە لە توندوتیژیی دەوڵەت تامێکی جیاواز وەردەگرێت. حکومەتەکان لە هەر شوێنێک بتوانن بچنە ناو پێکهاتەکانی بیرکردنەوەکانتەوە و بتخەنە ناو هێڵی ئاگرەوە لە ژێر نیگای هەموو شتێکدا، هەرگیز لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی بڵێسەی سەرپێچی و بەرخۆدان نەوەستن.
ئێمە هاودەنگی لە فۆرمە جۆراوجۆرەکانیدا دەناسین – لە پەیوەندی و دۆستایەتییەوە تا ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و دیالۆگ، تا ساتەکانی هێرشی هاوبەش – هاوڕێکانمان بە گۆشەگیری نامێننەوە، بەڵکو بەشێکی زیندوو و هەناسەدەرن لە خەباتەکانمان. ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانە دەبین کە دیواری سنوور دەبڕن، ئەوانەی لە هەڵاتنن، ئەوانەی لە دەربەدەریدان، لە قووڵترین بەندە تاکەکەسیەکاندا، ئەوانەی لە کرداردا گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەی کە تاوانبار کراون.
دژی هەموو زیندانەکان!
ئێمە ژیانێکی گرژی و نافەرمانی هەڵدەبژێرین لە گەڕان بەدوای پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا!
ناتوانی هێزی ژیان بنێژیت!