نا بۆ سزای سێدارە، نا بۆ ڕژێمی مەرگ

نا بۆ سزای سێدارە، نا بۆ ڕژێمی مەرگ

هەر سێ کاتژمێر جارێک پەتی هەڵواسراو بەرز دەکرێتەوە. هەر سێ کاتژمێر جارێک بازرگانانی مەرگ ژیانێکی تر دەبەن.

بەڵام لە ناو تاریکی قەزڵحەساردا هاوارێک هەڵکشاوە: “نا بۆ لەسێدارەدان!”

لە ۲۱ی رەزبەرەوە زیندانیانی یەکەی ٢ی قەزلحەسار وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گواستنەوەی ١١ هاوزیندانی خۆیان، مانیان گرتووە و ڕۆژی سێشەممەش زیندانییەکانی یەکەی ٣ پەیوەست بوون بە مانگرتووانەوە.

دەنگی ئێمە دەنگی هەموو زیندانییەکانە. دەنگی ژیان دژ بە ماشێنی کوشتنی کۆماری ئیسلامی.

ئێمە منداڵی ئەم خاکەین نەک کۆیلەی دەسەڵاتێکی گەندەڵ کە بەناوی ئایینەوە مرۆڤایەتی دەکاتە قوربانی.

زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و هەزاران ژن و پیاو و…ئازاد لە زینداندا، ڕەمزی ژیانن، لە دژی ڕژێمی مەرگ.

هەر لە قەزلحەسارەوە تا هەموو ئێران هاوار یەکە:

نا بۆسزای لەسێدارەدان، نا بۆ بێدەنگی،

ئێمە دەنگی زیندانین.

پێشەنگی ئەنارکیستی

,