ساڵ بەسەر کارەساتی سەردەشتدا تێدەپەڕێت؛ تاوانێک کە ڕووی ڕاستەقینەی حکومەتە شەڕخواز و خوێن ڕێژەکانی ئاشکرا کرد.
ڕژێمی بەعسی عێراق لە ٢٧ی پوشپەڕی ١٩٨٧ بە بۆمبی کیمیایی شارێکی بێ بەرگری کردە ئامانج. قوربانیانی ئەم تاوانە ژن و منداڵ و کەسانێک بوون کە هیچ ڕۆڵێکیان لە شەڕەکەدا نەبووە.
ڕووداوی سەردەشت کارەساتێکی مێژوویی جێگەی داخە؛ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی حکومەتەکان بۆ پاراستنی باڵادەستی و سنوورەکانیان، درێغی ناکەن لە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ دژی خەڵکی مەدەنی.
سەردەشت لەبیر ناکەین.

