
یەکی گوڵان تەنها یادێکی مێژوویی نییە، بەڵکو بیرهێنانەوەی نەریتێکی زیندووی خەباتی چینایەتی، هاوپشتی جیهانی، بیرکردنەوە لە سروشتی کار و خەبات بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی سیستەمی سەرمایەداری و هەر جۆرە حکومەتێکە. ئەم ڕۆژە بۆ کرێکاران دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە فۆرمەکانی ڕێکخستن و دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی و ئاسۆی ئەڵتەرناتیڤ لە دەرەوەی “فەرمانی هەبوو”. زیاتر لە بۆنەیەکی ڕەمزی، یەکەمی…