ستۆکهۆڵم – سوید
بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە چالاکی بۆ پشتیوانی کردن لە شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان، بەتایبەت ڕاپەڕینی ژنان لە ئێران
هەموو ئازادیخوازانی ستۆکهۆڵم ئاگادار دەکەینەوە کە بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ڕۆژی شەممە ٢٨ی ژانویە بە کۆبوونەوە لە پارکی «نورابان توریت» و پاشان ڕێپێوان بەرەو ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم، کۆمەڵکوژی و سەرکوتی گەلەکەمان لە کوردستان و ئێران ئیدانە دەکەین و هەروەها بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی و حکوومی سوید بۆ سەر ڕووداوەکانی ئێران.
ڕۆژ: شەممە ۲۸-۰۱-۲۰۲۳
کات: کاتژمێر ١٤:٠٠
شوێنی کۆبوونەوە: نورابان توریت
Norraban Torget