دایا سەلمە: تاجێک کە حکومەت هەرگیز ناتوانێت لەناوی ببات

دایا سەلمە: تاجێک کە حکومەت هەرگیز ناتوانێت لەناوی ببات

دایە سەلمە بۆ ماوەی چل ساڵ بە کۆریدۆرە ساردەکانی نێوان زیندان و گۆڕستانەکانی کوردستاندا بەدوای شوێنەواری منداڵەکەیدا دەگەڕا.

کوڕەکەی کە لە ساڵانی سەرەتای کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە سێدارە درابوو، بەڵام بۆ ماوەی چوار دەیە حکومەت تەنانەت دایکی ئاگادار نەکردۆتەوە، نە گۆڕ، نە بەڵگەنامە، نە ئاسەواری منداڵەکەی دیار نەبوو.

دوای چوار دەیە ئێسکی منداڵەکەیان پێداوە.

کەللەسەری وەک تاجێک لەسەر سەری دانا.

ئەم وێنەیە پێویستی بە ڕوونکردنەوە نییە، یەکێکە لەو کردەوە بەهێزانەی نافەرمانی کە تا ئەمڕۆ بینیومانە: دایکێک کە چل ساڵ خەم و چاوەڕوانی و نەبوونی دادپەروەری گۆڕی بۆ کردارێک، کردەوەیەک کە حکومەت ناتوانێت بیسڕێتەوە، ناتوانێت زیندانی بکات، ناتوانێت لە سێدارەی بدات.

چیرۆکی دایە سەلمە چیرۆکی یەک ژن نییە، چیرۆکی کوردستانی ژێر دەستی کۆماری ئیسلامییە، چیرۆکی گەلێکە کە ناسنامە و زمان و بوونیان لەلایەن ئەم حکومەتەوە تاوانبار کراون.

وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ داخوازییەکانی گەلی کورد بۆ دانپێدانان لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆش وەک خۆی بووە: زیندانیکردن، لەسێدارەدان، بێسەروشوێنکردن.

خێزانەکان ساڵانێکە بەدوای ئازیزەکانیاندا دەگەڕێن، لە زیندانەکان، لە گۆڕستانەکان و گۆڕە بێ ناونیشانە کان. لەم هەرێمەدا کورد بوون تاوانێکی نەنووسراوە.

حکومەتەکان شتی وا دەکەن، بە نهێنی لە سێدارە دەدەن، بە نهێنی دەینێژن، وا لە خێزانەکان دەکەن دەیان ساڵ چاوەڕێ بکەن و لە کۆتاییدا لە جیاتی دادپەروەری، تەنها ئێسکی ئازیزانیان پێدەدەنەوە.

ئەمە تەنها ڕووداوێک نییە، سیاسەتێکە، سڕینەوەی سیستماتیکی کوردە: سڕینەوەی مێژووی، شاردنەوەی کۆچ کردووان، هێشتنەوەی ماتەمینی. ئەمە کۆنترۆڵی سیاسییە، کاتێک تەنانەت ناتوانیت ماتەمینی خۆشەویستە ونبووەکەت بگریت و حکومەت ئەمە دەزانێت.

لە کۆتاییدا کە ئێسکەکانیان پێدا، دانەڕووخا.

ئێسکی سەری کوڕەکەی وەک تاجێک لەسەر سەری خۆی دانا.

ئێمە ڕێزی لێدەگرین. ئێمە ڕێز لە کوڕەکەی و هەموو بنەماڵەیەکی کوردستان و بەلووچستان و خوزستان و هەر گۆشەی ئەم جوگرافیایە دەگرین کە ساڵانێکە لە زیندان و گۆڕستانەکاندا بە دوای ئازیزانیاندا گەڕاون. خەم و پەژارەیان بۆ دەسەڵاتداران بێ زیان نییە، خەم و پەژارەیان جۆرێکە لە بەرەنگاربوونەوە و بەرخۆدان.

کۆماری ئیسلامی تاکە حکومەت نییە کە بەم شێوەیە ستەمی لە کورد کردبێت. حکومەتەکان بە سروشتی پێویستیان بە پاکتاوکردن هەیە: یەک زمان، یەک ناسنامە، یەک بوون کە لەلایەن دەوڵەتەوە قبوڵکراوە.

ئەو کەسانەی ئەم پاکتاوکاریە ڕەتدەکەنەوە، دەبنە هەڕەشەیەک کە دەسەڵات پەی وایە دەبێت کۆنترۆڵ بکرێت، سەرکوت بکرێت یان نەهێڵرێت.

بەڵام ئەمە لادان نییە، ئەوە لۆژیکی دەوڵەتە نەتەوەییەکانە کە ستەم لە هەر کەسێک دەکەن کە لە ئاست پێوەرەکانیاندا نەژی.

وەڵامی ئێمە بۆ ئەم لۆژیکە فۆرمێکی جیاوازی دەوڵەت-نەتەوە نییە بەڵکو نەهێشتنی لۆژیکی دەوڵەتە. فۆڕمێک لە خۆڕێکخستنێکی ئاسۆیی هەموو پێکهاتەکان (کورد، فارس، بەلوچ، عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە)یە.

بەبێ ئەوەی دەسەڵاتێکی ناوەندی بڕیار بدات کێ شایەنی بوونی هەیە.

تاجی دایە سەلمە لە زێڕ دروست نەکراوە، لە ئێسک دروست کراوە، لەو نرخەی نەوەکان بەخشیویانە.

Fediverse Reactions
,