جیاوازی شۆڕشی ژنان و پێکهاتەی سەرمایەداری سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی ڕەهەندگەلێکی هەیە کە لە چەند ڕوویەکەوە لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداریدا ناکۆکن. ژن-ژیان-ئازادی پێش هەموو شتێک دژی دەسەڵاتی پیاوسالارییە کە دەیەوێت ئیرادەی ژن لە کۆمەڵگادا لە ڕێگەی سەرپەرشتیکردن و ڕاسپاردن لە لایەن باوک و برا و مێردەوە ببەستێتەوە. لە پلەی دووەمدا سەرهەڵدانی ژنان یاخیبوونە لە کاردانەوەی…